پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێکمان دەستگیرکرد کە سێ کەسی شێلابوو و هەڵاتبوو

پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە بە ئۆتۆمبێل سێ هاوڵاتی شێلابوو دواتر هەڵاتبوو.

بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی، لە گەڕەکی هەواری شاری سلێمانی کەسێک بە ئۆتۆمبێل سێ کەسی شێلابوو و هەڵاتبوو، دوای رووداوەکە بەدواداچوون لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە دەستیپێکرد.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، ئەو تۆمەتبارە لە گەڕەکی رزگاریی شاری سلێمانی دەستگیرکراوە و دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا.

تۆمەتبارەکە، وەک پۆلیس ناسنامەی ئاشکراکردووە، ناوی (گ،غ،أ )ـە و بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەواری شارەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‏”گرێبەستەكانی هەرێم پووچەڵن”‏
سۆمۆ هەنگاوەكانی مامەڵەكردن لەگەڵ دۆسیەی نەوتی هەرێمدا دەخاتەڕوو

کۆمپانیای سۆمۆ بۆ بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق، جەختدەكاتەوە هۆشداری داوە بە کۆمپانیا نەوتییەکان بەبێ گەڕانەوە بۆ حکومەتی ناوەندی…
Total
0
Share