زانیاریی نوێ لەبارەی مووچەی مانگی 10 ئاشكراكرا

سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت بۆ مووچەی مانگی 10 تیمێكی تەكنیكیی هەرێم لە بەغدان و چاوەڕوانی تەرخانی دارایین و دەشڵێت، “لیستی مووچەی مانگی 10 ئامادەیە كە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بنێردرێت”.

ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لە بەغداد رایگەیاند، سەبارەت بە مووچەی مانگی 10 تیمێكی تەكنیكیی هەرێم لە بەغدان و باس لە پرسی مووچەی مانگی 10 دەكرێت و چەند گرفتێك هەن كە تایبەتن بە تەرخانكراوی دارایی بۆ سەرەمووچە و بەرزەمووچە و زامنكردنی مووچەی سێ مانگی كۆتایی ئەمساڵ.

راشیگەیاند، لیستی مووچەی مانگی 10 ئامادەیە كە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بنێردرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بێگەرد تاڵەبانی: 15 تا 100 ملیۆن بە قەرز دەدرێتە ئەو كەسانەی بیرۆكە و پڕۆژەیان هەیە

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵی هەرێم ڕایگەیاند، لەگەڵ بانكێكدا یاداشتێكی لێكتێگەیشتن واژووكراوە لە بەرژەوەندیی دەرچووانی بەشی كشتوكاڵ و ڤێتێرنەری…
Total
0
Share