گەشتوگوازری عێراق مامەڵەکردن لەگەڵ کۆمپانیا گەشتیارییە میسرییەکان ڕادەگرێت

دەستەی گەشتوگوزاری عێراق داوا مامەڵەکردن لەگەڵ کۆمپانیا گەشتیارییە میسرییەکان ڕادەگرێت، هۆکارەکەشی بۆ بوونی ژمارەیەکی زۆر لە سکاڵا لەسەریان دەگێڕێتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستەی گەشتوگوزاری عێراق ڕاگرتنی مامەڵەکردن لەگەڵ سەرجەم کۆمپانیا گەشتیارییەکانی وڵاتی میسر ڕادەگەیەنێت، بەهۆی ئەوەی لەلایەن هاوڵاتییان و گەشتیارانی عێراقییەوە سکاڵایان لێکراوە.

دەستەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، ژمارەیەکی زۆر سکاڵایان لەلایەن هاوڵاتییان و گەشتیارانی عێراقییەوە پێگەیشتووە، کە لەلایەن کۆمپانیا گەشتیارییە میسرییەکانەوە “ئیستیغلال” کراون.

ڕاگەیەندراوی دەستەکە ناوی ژمارەیەک لەو کۆمپانیا گەشتیارییە میسریانەی ئاشکراکردووە کە دەبێت مامەڵەیان لەگەڵ ڕابگیرێت.

جەختیکردووەتەوە، بڕیارەکە بۆ دانانی سنوورە بۆ ئەو سوکایەتی و بەکارهێنانە خراپانەی لەلایەن کۆمپانیا گەشتیارییە میسرییەکانەوە بەرامبەر گەشتیارانی عێراقی دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رووبەڕووبوونەوەیەکی قورس لە نێوان دژەتیرۆری عێراق و چەکدارانی داعش روویدا

دژەتیرۆری عێراق رایدەگەیەنێت، “رووبەڕووبوونەوەیەکی قورس لەنێوان هێزەکەمان و چەکدارانی داعش روویدا”. دەزگای دژەتیرۆری عێراق بڵاویکردووەتەوە، “لە کەرکوک هێزێکی…
Total
0
Share