عێراق بە نرخێکی گران گاز لە ئێرانەوە هاوردە دەکات

لیژنەی نەوت و وزەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە 19ی کانونی یەکەم ڕایگەیاند کە وەزارەتی نەوت و کارەبا دەیانەوێت گاز لە ئێرانەوە هاوردە بکەن بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا و  جەختیش دەکاتەوە لە گرنگی ئەو هەنگاوە.

زەهرە جەباری ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاندووە، “عێراق ساڵانە 15 ملیار مەتر سێجا گاز دەسوتێنێت بەبێئەوەی سودی لێوەرگرێت”.

ئەو پەرلەمانتارە عێراقییە دەڵێت، “ژمارەیەک بڕگەی یاساییمان هەیە کە کۆمپانیاکانی نەوت پابەند دەکات بە سود وەرگرتن لەم گازە لەجیاتی ئەوەی بسوتێت و ژینگە پیس بکات”.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە عێراق بە بڕێکی زۆر گاز لە ئێرانەوە هاوردە دەکات بە نرخێکی گران لەپێنای بەرهەمهێنانی کارەبا، ئەمەش کێشە و کەم و کورتییەکی گەورەیە بۆ عێراق کە یەکێکە لە وڵاتە گەورەکانی بەرهەمهێنانی نەوت.

ئەو ئەندامەی لیژنەی نەوت و وزە وتیشی، “لە هەوڵداین وەزارەتی نەوت و کارەبا بتوانن سود لە گازی ناوخۆیی وەربگرن وەک جێگرەوەی گازی ئێرانی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا”.

لەلایەکی دیکەوە ئەحمەد موسا وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند، “ئێمە لەگەڵ وڵاتی ئێران گرێبەستمان هەیە بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا بە بڕی 50 ملیۆن پێ سێجا گاز، لەکاتێکدا لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا ئێران بڕی گازی پێویستیی بۆ پێنج ملیۆن پێ سێجا کەمکردەوە لەکاتێکدا پێشتر 10 ملیۆن پێ سێجا بووە”.

باسی لەوەشکردووە، “ئەو کەمکردنەوەیەی بڕی گاز لەلایەن ئێرانەوە کاریگەریی نەرێنی لەسەر بەرهەمهێنانی کارەبا دروستکردووە و ئەو دامەزراوانە 5 بۆ 6 هەزار مێگاوات کارەبایان کەمیکردووە ئەمەش کاریگەری کردووەتە سەر کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبا”.

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر سەرچاوە عێراقییەکان باسیان لەوەکردووە کە نرخی مێگاواتەکانی کارەبا لە وێستگەکانی گازدا بۆ 60 خولەک دەگاتە 41 دۆلار، بەڵام نرخی ئێستای گازی ئێرانی بە تەنها 57 دۆلارە، بۆیە کۆی تێچوی یەک کاتژمێر کارەبا لەو وێستگانە دەگاتە 98 دۆلار، لەکاتێکدا تێچووی بەرهەمهێنانی گازی ناوخۆیی عێراق دەگاتە 12 دۆلار.

بابەتی پێشتر

ئێران وێستگەیەكی ئەتۆمی لەژێر زەویدا دروستدەكات

بابەتی دواتر

ڕوسیا جێگەی ئێران لە ئەبوکەمال دەگرێتەوە لە نزیک سنوری عێراق و سوریا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت زیاتر دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا زیاتر دابەزی، یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 109 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت. ئەمڕۆ…
Total
0
Share