ئێران وێستگەیەكی ئەتۆمی لەژێر زەویدا دروستدەكات

ئاژانسی هەواڵیی “ئەسۆشیەیتد پرێس”، هەینی 18ی كانونی یەكەم چەند وێنەیەکی بڵاوکردەوە كە دەریدەخەن ئێران بنەکەیەکی ئەتومی لە ژێر زەوەی  لە وێستگەی ئەتۆمیی فۆردۆ دروستدەكات.

وێستگەی ئەتۆمیی فۆردۆ دەكەوێتە شاری قۆم و ساڵی 2009 لەلایەن پشكنەرانی خۆرئاواوە ئاشكراكراوە، ئەو وێنانەی ئاژانسەكە بڵاویكردوونەتەوە، لەلایەن مانگە دەستکردەکانەوە گیراون و دەریدەخەن كە ئێران دەستیکردووە بە دروستكردنی بنکەیەکی ئەتۆمیی نوێ لەژێر زەویی وێستگەكەدا.

وەك ئاژانسی “ئەسۆشیەیتد پرێس” دەیخاتەڕوو، حكومەتی ئێران لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵەوە دەستیكردووە بە كاركردن لەو پرۆژەیەدا و تا ئێستا بینایەکی گەورەی لەژێر زەویی وێستگەكەدا دروستكردووە و بەردەوامە لە تەواوكردنی پرۆژەكە.

مانگی تەموزی ئەمساڵ تەقینەوەیەك لە بنکەی ئەتۆمیی نەتەنز لە ئەسفەهان ڕویدا، ئەوكات حكومەتی ئێران ڕایگەیاند كە تەقینەوەكە كارێكی تێكدەرانە بووە و دواتر كاربەدەستانی ئەو وڵاتە باسیان لەوە كرد كە بنكە ئەتۆمییەكە دەگوازنەوە بۆ ژێر زەوی، بەڵام تا ئێستا نازانرێت ئەوەی لە وێستگەی ئەتۆمیی فۆردۆ لە قوم دروستدەكرێت بۆ هەمان مەبەستە، یاخود دەكرێتە وێستگەیەكی تری ئەتۆمی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەشرەف غەنی: گەورەترین هەڵەی من ئەوە بوو متمانەم بە ئەمریکا و هاوپەیمانانی کرد

سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان لە یەکەمین لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا لەدوای ڕووخانی کۆمارەکەی ڕایگەیاند، گەورەترین هەڵەی ئەو ئەوەبووە کە باوەڕی…
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: سلێمانی سەنتەری گۆڕانکاری و خزمەتکردن و گەیاندنی دەستی ئاوەدانی دەبێت

بافڵ تاڵەبانی لە كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ مەڵبەندی حزبەكەی لە سلێمانی ڕایگەیاند، سلێمانی سەنتەری گۆڕانکاری و خزمەتکردن و گەیاندنی دەستی…
Total
0
Share