كەی دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بودجە دەدرێت؟

ئەندامێكی لیژنەی دارایی وادەی پێشبینكراو بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق ئاشكرادەكات.

موعین كازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لیژنەكەیان دواكارەكانی لەسەر پرۆژەیاسای بودجە دەكات لەپێناو رەوانەكردنی بۆ سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران، بەمەبەستی دیاریكردنی وادەی دانیشتنی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاساكە.

وتیشی، “پێشبینی دەكەین دەنگدان لەسەر یاسای بودجە، هەفتەی داهاتوو بێت، بەتایبەتیش كە رێككەوتنی سیاسی هەیە بۆ پەلەكردن لە پرۆسەی دەنگدان بە یاساكە بەهۆی گرنگییەوە بۆ عێراق و عێراقییەكان، تا حكومەت بتوانێت بەرنامەی وەزاری جێبەجێ بكات، كە بەڵێنیداوە”.

وتەی ئەو پەرلەمانتارە بۆ میدیایەكی عێراقی لەكاتێكدایە كۆبوونەوەكانی رۆژانەی لیژنەی دارایی بۆ ئامادەكردنی پرۆژەیاسای بودجە بەردەوامە.

لە پرۆژەیاساكەدا نرخی بەرمیلێك نەوت لەسەر بنەمای 70 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك دیاریكراوە و، كۆی گشتیی كورتهێنانیش 64 ترلیۆن دینارە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاپۆرتێكی هەواڵگری: ئەمریكا تاوتوێی گواستنەوەی سەربازانی لە عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان دەكات

هەڕەشە بەردەوامەكانی سەر (ناوچەی سەوز) لە بەغداد، هانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكای داوە تاوتوێی بژاردەی گواستنەوەی ژمارەیەكی زیاتری هێزەكانی…
Total
0
Share