عێراق پێنج هەزار پارچە ئاسەواری کۆن لە بەریتانیاوە دەگێڕێنێتەوە

نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد، مستەفا کازمی، لە سەردانەکەیدا بۆ لەندەنی پایتەختی بەریتانیا چەند مۆزەخانەیەکی بەسەرکردووەتەوە و بڕیاردراوە دەیان پارچە ئاسەواری کۆنی عێراقی بگەڕێندرێتەوە بۆ عێراق.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە کە ئەمڕۆ 23ی تشرینی یەکەم بڵاوکراوەتەوە، “عێراق پێنج هەزار ئاسەواری کۆن کە پەیوەستە بە مێژووی هەزاران ساڵی عێراقەوە لە بەریتانیاوە دەهێنێتەوە و لەسەردانەکەی شاندی عێراق بۆ بەریتانیا ڕێککەوتن لەسەر ئەمپرسە کراوە”.

بەپێی زانیارییەکان لەو پێنج هەزار پارچە ئاسەوارەدا تابلۆیەکی بەردینی سەردەمی سۆمەرییەکانی تێدایە کە بەهایەکی مێژوویی و دارایی هەیە.

لەماوەی 17ساڵی ڕابردوودا بەهۆی پرۆسەی ڕزگارکردنی عێراق لە ساڵی 2003 و هەروەها لە ساڵی 2014 دا کاتێک داعش بەشێک لە خاکی عێراقی داگیرکرد، دەیان پارچە ئاسەواری کۆن کە پەیوەستە بە مێژووی شارستانییەتی میسۆپۆتامیا بە قاچاخی برانە دەرەوە و بەشێک لەو ئاسەوارانە ئێستا لە ئەوروپایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرهەم ساڵح سەرپەرشتیی گەڕاندنەوەی ئەو پارانە دەكات كە بە نایاسایی براونەتە دەرەوە

بەپێى ڕاپۆرتێکى میدیایى، سەرۆکایەتیى کۆماری عێراق سەرپەرشتیی هەڵمەتێکى فراوانى جیهانى دەکات بۆ گەڕاندنەوەى ئەو پارانەى بەشێوەى نایاسایى براونەتە…
Total
0
Share