نرخی نەوت زیاتر دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا زیاتر دابەزی، یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 109 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ئەمڕۆ هەینی، یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 109 دۆلار و 2 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت، یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریكا بە 106 دۆلار و 3 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت، دوای ئەوەی دوێنێ بەرمیلێك نەوتی برێنت لە سەرووی 112 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرا.

گۆڕانكاریی بەردەوامی نرخی نەوت لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پەیوەندی بە جەنگی ئۆكرانیا و ڕوسیاوە هەیە، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی ڕوسیا لە كۆبوونەوەی دوێنێی حكومەتەكەیدا وڵاتانی خۆرئاوای تۆمەتباركرد و ڕایگەیاند، “بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە ڕوسیاوە نییە، بەڵكو بەهۆی سیاسەتە هەڵەكانی ئەوروپا و ئەمریكاوەیە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی: لەمپەڕ بۆ هەناردەکردنی مریشک بۆ خوارووی عێراق دروستدەکرێت

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمپەڕ بۆ هەناردەکردنی مریشک بۆ خوارووی عێراق دروستدەکات. نازم…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی: هیچ وادەیەک بۆ ناردنی شایستە داراییەکانی گەنمی جوتیاران دیارینەکراوە

بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی رایگەیاند، پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە نەنێردراوە و هیچ وادەیەکیش بۆ ناردنی دیارینەکراوە.…
Total
0
Share