کۆمەڵێک پاشماوەی جەنگی لە ناوچەیەکی هەرێم دەرکەوتن

هێشتا پاشماوەی جەنگەكانی عێراق مەترسیین بۆ سەر ژیانی هاوڵاتییان و لە سنووری سۆران 14 مووشەك و گولـلەی هاوەن و پاشماوەی جەنگی دەركەوتن.

مووشەك و تەقەمەنییەكان لە هەردوو گوندی دێلزیان و مووسەکاوە لە سنووری ئیدارەی سۆران دەركەوتوون و دوای سكاڵای دانیشتووانی ناوچەكە و مەترسیی تەقینەوەیان كۆكرانەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی هەولێر دەڵێت، “تیمی لەناوبردنی تەقەمەنییەکان پاشماوە جەنگییەكانیان گواستووەتەوە بۆ حامیەی رواندز بە مەبەستی لەناوبردنیان”.

بەپێی بەدواداچوونەكانی ئێستا، لە باشووری كوردستان 62 ملیۆن مەتر دووجا زەویی بە مین چێندراو هەیە، تا ئێستا 22 ملیۆن مەتر دووجا لە مین پاككراوەتەوە.

ئامارە فەرمییەكان دەڵێن، لە ساڵی 1993وە تا ئێستا، 970 هاوڵاتی بەهۆی مین و پاشماوەكانی جەنگەوە گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون، كە حەوتیان لە دوو ساڵی رابردوودا بوون.

بابەتی پێشتر

بەگومانی ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەی جام ڕەشە پەرلەمانی عێراق وەزیری ناوخۆ بانگهێشت دەکات

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: ئێزدییەکان لەگەڵ ئەو نەهامەتییانەی بەسەریاندا هاتووە پارێزگارییان لە کوردبوونیان کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی راپەڕین روونکردنەوەیەکی لەبارەی هەواڵێکی ناڕاست بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی راپەڕین هەواڵێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، لە چەند ئەکاونتێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵێکی دامەزراندنی ژمارەیەک کارمەندی تەندروستیی…
Total
0
Share