لە مەخمور بۆ پاراستنی تاوەرەکانی کارەبا ڕوناککەرەوەیان لەسەر دادەنرێت

وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، بۆ پاراستنی تاوەرەکانی کارەبا لە هەولێ تێکدەرانە ڕوناککەرەوە لەسەر تاوەرەکانی مەخمور دادەنرێت.

تاوەرەکان، کارەبا لە وێستگەی باشووری ھەولێر بۆ وێستگەی مۆبایلی قەرەچۆغ لە مەخموور دەگوازنەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبای هەرێم دەڵێت، ” بەمەبەستی پاراستنیان لە ھەر ھەوڵێکی تێکدەرانە، رووناککەرەوە بۆ تاوەرەکانی ھێڵی گواستنەوەی 132KV مەخموور دانرا و فەرمانگەی کارەبای مەخمور چاودێری ئەو پڕۆسەیە دەکات”.

لە ماوەی ڕابردوودا چەندجارێک تاوەرەکانی کارەبا لە قەزای مەخمور ڕوبەڕوی تەقاندنەوە بوونەوە و لەلایەن تیمەکانی کارەبای ھەولێر چاککرانەوە.

پێشتر بەڵگەنامەیەکی پۆلیسی وزەی سەربە وەزارەتی ناوخۆ، زانیاری لەبارەی سەرجەم ئەو هێرشانە خستەڕوو، کە لەمساڵدا بۆسەر تاوەرەکانی کارەبای عێراق ئەنجامدراون.

بەپێی بەڵگەنامەکەی پۆلیسی وزە، لە 2021/1/1 تاوەکو 2021/7/1، 69 تاوەری (400 کەی ڤی)، 37 تاوەری (132 کەی ڤی)، 32 هێڵی (400 کەی ڤی)، 22 هێڵی (132 کەی ڤی) ڕوبەڕووی هێرش بوونەتەوە.

پۆلیسی وزە ئاشكرایكردووە، كۆی ئەو هێرشانەی ئەنجامدراون 50 هێرشن و تیایاندا 106 تاوەر و 54 هێڵ كراونەتە ئامانج.

بابەتی پێشتر

ئیمارات: هیچ ڕێككەوتنێك لەنێوان وڵاتانی ئۆپیك پڵەس نەكراوە

بابەتی دواتر

کەمی ئاو عێراق و سوریا و تورکیا کۆدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share