بەگومانی ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەی جام ڕەشە پەرلەمانی عێراق وەزیری ناوخۆ بانگهێشت دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی دەوترێت ئۆتۆمبێلەکەی جام رەشە دوای جەژنی رەمەزان عەبدولئەمیر شەمەری بانگهێشتی پەرلەمان دەکەن بۆ پرسیارێکی زارەکی لەوبارەیەوە.

لە میانی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا کە لە کاتژمێرەکانی درەنگانی شەوی رابردوودا ئەنجامدرا، محەمەد حەلبوسی وتی، “وەزیری ناوخۆ گرنگی بە سۆشیال میدیا و فەیسبوک دەدات، ئاماژەی بەوەشکرد، “واژووم لەسەر داواکاریی میوانداریکردنی وەزیری ناوخۆ کردووە دوای جەژنی رەمەزان بەمەبەستی پرسیارێکی زارەکی”.

حەلبوسی رایگەیاند، پرسیارەکە بریتییە لە “ئایا ئۆتۆمبێلەکەت جام رەشە یان نا، ئەگەر وایە سوودی چیە و بۆ چ مەبەستێکە؟”، وتیشی، “پرسیارێکی دیکەمان ئاراستەی دەسەڵاتی جێبەجێکردن دەبێت کە ئایا رێکاری پێویست بەرامبەر ئۆتۆمبێلە جام رەشەکان گیراونەتەبەر؟.

محەمەد حەلبوسی سەبارەت بە عەبدولئەمیر شەمەری وتی، “وەزیری ناوخۆ زۆر گرنگی بە سۆشیال میدیا و فەیسبوک دەدات”.

بابەتی پێشتر

هونەرمەندێک لە کاتی نمایشدا لە بەرزاییەکی زۆرەوە دەکەوێتەخوارەوە و گیانلەدەستدەدات

بابەتی دواتر

کۆمەڵێک پاشماوەی جەنگی لە ناوچەیەکی هەرێم دەرکەوتن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share