وڵاتی یۆنان بە فەرمی داندەنێت بە بڕوانامەی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان

کونسوڵخانەی یۆنان لە هەولێر رایگەیاندووە، بە فەرمی داندەنێت بە بڕوانامەی سەرجەم زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان و هەر دەرچوویەکی زانکۆکانیش دەتوانن داواکاری بۆ خوێندنی ماستەر لەو وڵاتە پێشکەش بکەن.

لە راگەیەندراوی کونسوڵخانەی یۆناندا هاتووە، “بە خۆشحاڵییەوە رایدەگەیەنین کە وڵاتی یۆنان بە فەرمی دانی بە بڕوانامەی ئەکادیمیی سەرجەم زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان و زانکۆی ئەمریکی لە عێراق – سلێمانی (AUIS) ناوە”.

ئاماژە بەوەشکراوە کە هەموو ئەو خوێندکارانەی کە خاوەنی بڕوانامەن لە زانکۆ دانپێدانراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێگەیان پێدەدرێت داواکاری پێشکەش بکەن بۆ نزیکەی 150 ماستەر لە زانکۆ گشتییەکانی یۆنان کە لە سەرجەم وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا دانیپێدادەنرێت.

کونسوڵخانەی یۆنان روونیکردووەتەوە کە دانپێدانانی ئەم بڕوانامانە لە ئەنجامی پرۆسەی هەڵسەنگاندنە لەلایەن سەنتەری زانیاریی ناساندنی ئەکادیمی نیشتمانی هێلینیک (DOATAP) بۆ پرۆگرام و ستانداردە ئەکادیمییەکان و دۆخی باوەڕپێکردنی ئەم زانکۆیانە دەریخستووە کە ستانداردە پێویستەکان بەدیدەکرێن.

 

بابەتی پێشتر

رێبوار محەمەد: بەبێ وەبەرهێنان رێككەوتن لەگەڵ بەغداد شكستخواردوو دەبێت

بابەتی دواتر

دزیکردن لە میللەت.. پارتی چۆن رۆژانە دوو ملیۆن دۆلار دەخاتە گیرفانی؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیدریسی نانەوا ئازادکرا

دوای چەند کاتژمێرێک لە دەستگیرکردنی ئیدریس مەسعود ناسراو بە ئیدریس نانەوا ئازادکرا. پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، نیوەڕۆی…
Total
0
Share