وەزارەتی پەروەردە کاتی تاقیکردنەوەکانی پۆلی دوانزەی زیاتر لە کاتژمێرێک پێشخستووە

 

وەزارەتی پەروەردە کاتی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی بڵاوکردەوە، بەپێی خشتەی نوێ، تاقیکردنەوەکان ڕۆژانە کاتژمێرێک و 30 خولەک زووتر دەستپێدەکەن بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو.

لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە، تاقیکردنەوەکانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە بۆ خولی یەکەم، لە 27ی حوزەیرانی 2022 لە کاتژمێر 7:30ی بەیانی دەستپێدەکات.

ئەمە لەکاتێکدا لەساڵانی پێشوودا تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی دوانزەی ئامادەیی بە سەرجەم بەشەکانییەوە لەکاتژمێر 9:00ی بەیانی دەستیپێدەکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیچ سەقامگیرییەك بەدینایەت ئەگەر هەمووان پێكەوە لە پێناو یەكترقبووڵكردن هەوڵ نەدەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، هیچ سەقامگیرییەك بەدینایەت ئەگەر هەمووان پێكەوە لە پێناو چەسپاندنی خۆشەویستی و یەكترقبووڵكردن هەوڵ نەدەین.…
Total
0
Share