بەڵێنێکی بارزانی شكێنرا.. ئەگەری دەستپێكردنەوەی شەڕی نێوان سەكرایەتی و ‏بەرەكەییەكان هەیە ‏

دوای ئەوەی کێشەی کۆمەڵایەتی کەوتە نێوان چەند گوندێکی سەکرایەتی و چەند ‏بنەماڵەیەک کە پێیان دەڵێن “کۆچەری و بەرەکەیی” و دواجار بەهۆی پێکدادانی ‏چەکدارییەوە کەسێک کوژرا، مەسعود بارزانی هەوڵی چارەسەری کێشەی داوە، بەڵام ‏ئێستا لایەنێکی شەڕەکە بە شکاندنی بەڵێنەکەی بارزانی تۆمەتباردەکرێت.‏

بەهۆی ئەوەی لایەنی “بەرەکەیی” بە هەوڵی شکاندنی بەڵێنەکەی نێوانیان دادەنرێت، ئێستا ‏لایەنی گوندەکانی سەکرایەتی لە گلەیینامەیەکدا ڕایدەگەیەنن، نایانەوێت جارێکی دیکە ‏گرژی بکەوێتەوە و خەڵکی زیاتر بکوژرێت.‏

لە گلەیینامەکەی گوندەکانی سەکرایەتیدا هاتووە، “ئێمە دانمان بەخۆماندا گرتووە، بەڵام ‏لایەنی بەرامبەر هەوڵی زیندووکردنەوەی کێشەکە دەدەن و دوێنێ هەینی هەوڵیانداوە سێ ‏کەس لەلایەنی ئێمە بکوژن، بەڵام شکستی پێهێندراوە”.‏

لایەنی بەرەکەیی لایەنی بەرامبەر بەوە تۆمەتباردەکەن، کە “بازگەی نایاساییان داناوە و ‏خەڵک و گەشتیاریان گەڕاندووەتەوە و هەڕەشەی کوشتنیان لێکردوون”.‏

لە گلەیینامەکەدا داوا لە مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کراوە، ‏جارێکی دیکە دەستوەردانبکات، ئەگەرنا، کێشەکە گەورەتر دەبێت.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەمال كۆچەر: هەمواركردنەوەی یاسای بودجە سەرجەم كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد چارەسەرناكات

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەمواركردنەوەی یاسای بودجە سەرجەم كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد و…
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی سۆران: سبەینێ بۆ کۆتاجار بەدوای تەرمی مامۆستا ئاڤێستا دەگەڕێین

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران رایدەگەیەنێت، سبەینێ بۆ کۆتاجار هەڵمەتێکی فراوان بۆ دۆزینەوەی تەرمی مامۆستا ئاڤێستا ئەنجامدەدەن و کۆتایی…
Total
0
Share