بۆ یەکلاکردنەوەی چارەنووسی کارگوزارەکەی ماڵی پێشڕەو دزەیی بەرگریی شارستانیی چاوەڕێی پزیشکی داد دەکات

ئەمڕۆ بۆ شەشەمین رۆژ گەڕان بەدوای تەرمی کارگوزارە فلیپینییەکەی ماڵی پێشڕەو دزەیی بەردەوامە، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێریش دەڵێت بۆ یەکلاکردنەوەی چارەنووسی چاوەڕێی وەڵامی پزیشکی دادی دەکەن.

کاروان میراودەلی وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ بۆ شەشەمین رۆژ گەڕان بەدوای تەرمی مێشڵی میندۆزا کارگوزاری ماڵی پێشڕەو دزەیی بەردەوامە، بەڵام تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە و بە وتەی هاوسەری پێشڕەو دزەیی بە ماوەیەکی کەم بەر لە رووداوەکە لەناو ماڵەکەدا بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە بە چەند ئاستێک دەگەڕێین، ناو ماڵەکە ئەمدیو پەرژینی ماڵەکە و ئەودیو پەرژینی ماڵەکە، بەڵام تا ئێستا نەمانتوانیوە تەرمی کارگوزارەکە بدۆزینەوە، هەر بەردەوامیش دەبین لە گەڕان تا سەرەداوێکمان دەستدەکەوێت.

باسیلەوەشکرد، پێشتر چەند پارچەیەک لە جەستەی مرۆڤمان لەژێر داروپەردووی ماڵەکەدا دۆزییەوە، رەوانەی پزیشکی دادمان کرد، بەڵام نازانین پارچەی جەستەی میشێل بووبن یان نا بۆ ئەوە چاوەڕێی وەڵامی پزیشکی دادین.

بابەتی پێشتر

لە یەك كاتدا وەرزی یەكەم و دووەمی خوێندن لە هەرێم دەستپێدەكات

بابەتی دواتر

نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share