کەشناسی: کۆتایی ئەم هەفتەیە باران دەبارێت

دەستەی کەشناسیی عێراق کەشوهەوای پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە، پێشبینی دەکات لە ڕۆژی هەینیدا بارانبارین لە هەندێک ناوچە دەستپێبکات.

بەپێی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسیی عێراق سبەینێ سێشەممە ئاسمان لە هەرێمی کوردستان و ناوەڕاست و باشوور ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبێت.

ڕۆژی چوارشەممە ئاسامان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

ڕۆژی پێنجشەممەش ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما لە باشووی عێراق بەرزتردەبنەوە، بەڵام لە ڕۆژی هەینیدا ئاسمان لە ساماڵەوە دەگۆڕێت بۆ هەور و لە ناوچەکانی باشووری عێراق باران دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستانیش ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی سلێمانی: لیژنەیەک بۆ خەمڵاندنی زیانەکانی ئاگرەکەی بازاڕی دارەسووتاوەکە پێکدەهێندرێت

قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، “لیژنەیەک بۆ خەمڵاندنی زیانەکانی ئاگرەکەی بازاڕی دارەسووتاوەکە پێکدەهێندرێت”. ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند،…
Total
0
Share