بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە شەقامی سەرەكیی سلێمانی ـ تاسڵوجە، بەهۆی كۆبوونەوەی باراناو، لە بەشێكی شەقامەكە ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبووە.
لە راگەیەندراوەكەی هاتوچۆی سلێمانیدا هاتووە، ئاگاداری شۆفێران دەكەین كە باشترە شەقامەكە بەكارنەهێنن تا نزمبوونەوەی ئاستی ئاوەكە، لە حاڵەتی پێویستیدا بە وریاییەوە شۆفێری بكەن و خێرایی كەمبكرێتەوە و دووربكەونەوە لەو شوێنانەی ئاستی ئاوەكە تیایدا بەرزە، بە تایبەت لە نزیک بارەگای هێزەكانی 70 بەرەو تاسڵوجە ئاستەنگەكان زیاترن.