ئۆتۆمبێلێكی سەربازی ئاوبردی

لە سنووری گوندی تەرجلی ناحیەی لەیلانی سەر بە پارێزگای كەركوك ئۆتۆمبێلێكی سەربازیی سوپای عێراق كەپێكهاتبوون لە ئەفسەرێك و دوو سەرباز لەچەمێكدا ئاو بردوونی و بەپێی زانیاریەكان دوو لەسەربازەكان بێسەروشوێنن بەڵام یەكێكیان توانیوویەتی خۆی رزگاربكات.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە كەركوك گواستییەوە، ئەو سێ سەربازە سەربە فەوجی 2ی لیوای 45 ی سوپای عێراقن و بە مەبەستی بەسەركردنەوەی خاڵێكی سەربازیی هێزەكەیان روویان لەو ناوچەیە كردووە و لەرێگادا بەهۆی لافاو و خێرای ئاوەوە ئۆتۆمبێلەكەیان ئاوبردوویەتی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی سلێمانی: لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا کارەبای بەردەوام بۆ خوێندنگەکان دابین دەكرێت

لەسەر داوای قائیمقامی سلێمانی مۆلیدە ئەھلیەکانی سلێمانی لە کاتی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکان بەبەردەوامی کارەبا بۆ خوێندنگەکان دابین دەکەن. لە…
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەولێر: باندێکمان بەتۆمەتی فێڵکردن لە چەند هاوڵاتییەک دەستگیرکرد

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، باندێکیان بەتۆمەتی فێڵکردن لە چەند هاوڵاتییەک بۆ وەرگرتنی بڕێک پارە، دەستگیرکردووە. بەڕێوەبەرایەتییەکە لە…
Total
0
Share