یەكێتی و عەزم و چێوەی هەماهەنگی جەخت لە پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێزدەكەنەوە

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، چێوەی ھەماھەنگیی شیعەكان و ھاوپەیمانیی عەزم جەخت لە پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز دەكەنەوە كە توانای ئەنجامدانی چاكسازیی هەمەلایەنەی لە دامەزراوەكانی دەوڵەتدا هەبێت.

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، 7 حوزەیرانی 2022 یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی و چێوەی ھەماھەنگی و ھاوپەیمانیی عەزم بە سەرۆکایەتیی موسەنا سامەڕائی کۆبوونەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكەش، لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی گشتیی سیاسی گفتوگۆی لەبارەوەکرا و ڕێگا چارەکان بۆ بارودۆخێکی باشتر بە بەشداریی ھێزەنیشتمانییەکانی دیکە خرایەڕوو.

باسلەوەشكراوە، بەشداربووانی کۆبوونەوەکە داوایانکرد کە پێویستە حکومەت ئەرکەکانی لە ئەستۆ بگرێت بەرامبەر بە ھاوڵاتییان و ھەوڵی باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان لە ھەموو وڵات بدات.

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، لایەنەکانی بەشداربووی کۆبوونەوەکە ھاوڕابوون لەسەر بایەخی ھاوئاھەنگیکردنی ھەڵوێستەکان لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی ھەموو ئەو پیلانانەی ھەڕەشە لە سەقامگیری پرۆسەی سیاسی و ئەزموونی دیموکراسی لە وڵات دەکەن.

ھەروەھا جەختکرایەوە لەسەر پێویستی بەردەوامبوونی ھەوڵەکان بۆ بەدیھێنانی کارە لە پێشینەکان لە پێکھێنانی حکومەتێکی بەھێز کە توانای ئەنجامدانی چاکسازی ھەمەلایەنەی لە دامەزراوەکانی دەوڵەت ھەبێت و زامنی مافی ھەموو ڕۆڵەکانی گەلی عێراق بکات بە پێی یاسا و دەستوور.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێگه‌یه‌كی ئه‌مریكی زانیاریی نوێ له‌سه‌ر هێرشی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ئاشكراده‌كات

پێگه‌یه‌كی ئه‌مریكی لەبارەی هێرشەكەی سەر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی بڵاوده‌كاته‌وه‌ و ئاشكرایده‌كات كه‌ به‌ر له‌ هێرشه‌كه‌ “توركیا ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌ كه‌…
زیاتر ببینە

وەزیری پەروەردەی هەرێم: ئەو مامۆستا و خوێندکارانەی بەشداریی دەنگدان دەکەن غیاب نادرێن

وەزیری پەروەردەی هەرێم ئاشکرایدەکات، بەهۆی هەڵبژاردنەوە، ئەو مامۆستا و خوێندکارانەی ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، بەشداریی دەنگدان دەکەن، غیاب نادرێن.…
زیاتر ببینە

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ: لە كۆبوونەوەكانی داهاتوو لەگەڵ پارتی باس لە دابەشكردنی پۆستەكان دەكرێت

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكان رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەكانی داهاتوو لەگەڵ پارتی باس…
Total
0
Share