ئاگاداری هەندێک کۆمپانیای حەج و عومرە دەکرێتەوە ڕیکلامە نایاساییەکانیان ڕاگرن

بەرێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم، لەبارەی ئەنجامدانی فەریزەی حەجی ئەمساڵەوە هاوڵاتییانی هەرێم ئاگاداردەکاتەوە، کە تا ئێستا ھیچ ڕێنماییەکی فەرمی بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج لەلایەن وڵاتی سعودیەوە بۆ ئەمساڵ دەرنەکراوە، هۆشداریش دەداتە هەندێک کۆمپانیا.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕایگەیاندووە، “ھەندێجار لێرە و لەوێ بەڕێگەی ڕاگەیاندن و سۆشیال میدیا،  ڕیکلامی بەشێک لە کۆمپانیاکان دەبینرێ و پڕوپاگەندەی (حەجی بازرگانی) دەکەن و داوا لەھاوڵاتییان دەکرێت خۆیان ناونووس بکەن بۆ ئەو مەبەستە، لێرەوە ڕادەگەیەنین پرۆسەی فەریزەی حەج تەنھا لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیەوە دەبێت، ھەروەھا ئاگاداری ئەو کۆمپانیایانە دەکەینەوە کە بەم کارە نایاساییە ھەڵساون، بەزووترین کات پڕوپاگەندەکانیان ڕاگرن، بەپێچەوانەوە ڕێکاری یاسایی و کارگێڕییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر”.

بەڕێوبەرایەتی حەج و عومرە رادەگەێنیت، با هاوڵاتییان بەھیچ جۆرێک پارە نەدەنە ھیچ کەسێک لەژێر ناوی حەجی بازرگانی، بەپێچەوانەوە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی حەج و عومرە بەرپرسیار نیە لەھەر ئەگەرێک کە رووبدات.

“ئێمە وێرای  ئامادەیی و پەرۆشی  بۆ پرۆسەکە، بەردەوام لەگەڵ دەستەی باڵای حەجی عێراقی لەسەر ھێڵین بۆ زانینی دوایین بڕیارەکان و دەستکردن بە ڕێکارەکان بۆ حاجیانی ھەرێم”، وەك لە ڕوونکردنەوەکەی بەڕێوبەرایەتیی حەج و عومرەدا هاتووە.

بابەتی پێشتر

لە هەرێم ڕێژەی مردن بەكۆرۆنا بەشێوەیەكی بەرچاو كەمیكرد

بابەتی دواتر

هاتوچۆی سلێمانی 144 ئۆتۆمبیلی دەستبەسەردا گیراو بە سکرابی دەفرۆشێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو شوان لە شەنگال كوژران

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا لە گوندی (هریكۆ) لە سنووری ناحیەی سنونێ دوو شوان كوژراون. رووداوەكە كاتژمێر 2ی…
Total
0
Share