لیستی مووچەی مانگی 10 بۆ بەغداد دەنێردرێت

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، لیستی مووچەی مانگی 10 بۆ بەغداد دەنێردرێتەوە و پێشتر بەغداد چەند تێبینییەكی لەسەر لیستی مووچەكە هەبووە.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، بڕیارە لەم هەفتەیەدا لیستی مووچەی مانگی 10 بۆ بەغداد بنێردرێت تاوەكو بەغداد پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی 10 رەوانەی هەرێم بكات.

جێی ئاماژە بۆكردنە، پێشتر هەرێم و بەغداد لەسەر پرسی مووچە رێككەوتن كە تێبینییەكانی وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر لیستی مووچە چارەسەربكرێن و لەبەرامبەردا تا كۆتایی ئەمساڵ ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە بەردەوامدەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر كیمیابارانەكانی توركیا دژی پەكەكە دەباتە پەرلەمان و وەزارەتی دەرەوەی عێراق

لەسەر داوای پەرلەمانتارێك ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێم و لێکۆڵینەوە لەبەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو…
Total
0
Share