سەرۆكی یەكێتی بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزامەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایدەگەیەنێت، ئومێدەوارم هەمووان پێكەوە بە بیركردنەوەیەكی كوردانە و نیشتمانیانەوە كار بۆ سەقامگیریی كوردستان و ژیانی هاوڵاتیانمان بكەین و داهاتوویەكی پرشنگدار بونیادبنێین.
دەقی پەیامەكە:
هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز لە هەموو موسڵمانانی جیهان، عیراق و گەلی كوردستان پیرۆز دەكەم.
هیوادارم رەمەزانی پیرۆز ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ كوردستانە خۆشەویستەكەمان و لەخوای گەورە داواكارم نزا و پاڕانەوەی هەموولایەك قبووڵ بكات.
ئومێدەوارم هەمووان پێكەوە بە بیركردنەوەیەكی كوردانە و نیشتمانیانەوە كار بۆ سەقامگیریی كوردستان و ژیانی هاوڵاتیانمان بكەین و داهاتوویەكی پرشنگدار بونیاد بنێین.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان