لە شاخی گۆیژەی سلێمانی مینێک تەقییەوە و کەسێک برینداربوو

بەیانیی ئەمڕۆ لە شاخی گۆیژەی سلێمانی مینێک تەقییەوە و بەهۆیەوە کەسێک کە مینهەڵگرەوە بووە برینداربووە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین لە سلێمانی ڕایگەیاند، کارمەندێکیان کاتژمێر 6:30 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ مین پێیدا تەقیوەتەوە و برینداربووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کارمەندە ناوی فەرەیدون محەممەدە و لەکاتی کاردا بووە، بەڵام بەهۆی جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی خۆپارێزییەوە کەمترین  زیانی بەرکەوتووە.

ئەو مینەی ئەمڕۆ لە شاخی گۆیژە تەقیوەتەوە لە جۆری (type 72)بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان راگەیەندراوێکی لەبارەی پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجە بڵاوکردەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنیت، پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجە “هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ گەیشتن بە چارەسەری کوتایی دۆسیەی…
Total
0
Share