ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. لە شەش مانگدا 132 کۆڵبەر و كاسبكار بوونەتە قوربانی

ئاماری شەش مانگی ڕابردووی کوژران و گیانلەدەستدانی کۆڵبەران و کاسبکاران لە سنوورەکانی کوردستان بڵاوکرایەوە، لەو ماوەیەدا 132 کۆڵبەر و کاسبکار گیانیان لەدەستداوە، 23 كۆڵبەریان بە تەقەی هێزەكانی ئێران و توركیا بوونەتە قوربانی.

لە ئامارەکەدا هاتووە، لە ماوەی 21ی ئاداری ئەمساڵ، (سەرەتای ساڵی هەتاوی)، تاوەکو 23ی ئەیلول، (واتا ماوەی شەش مانگ)، 132 کۆڵبەر و کاسبکار گیانیان لەدەستداوە، لەو ژمارەیە 31 کەسیان کۆڵبەر بوون، 101 کۆڵبەریش برینداربوون.

بەپێی ئامارەکە، لەو ماوەیەدا 20 کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران و سێ کۆڵبەریش بە تەقەی هێزەکانی تورکیا کوژراون.

هەروەها دوو کۆڵبەر لە بەرزایی کەوتوونەتە خوارەوە و کۆڵبەرێک لە ئاودا خنکاوە، کۆڵبەرێکیش لە سەرمادا ڕەقبووەتەوە و چوار کۆڵبەریش بە ڕووداوی هاتووچۆ لەکاتی کۆڵبەریدا، گیانیان لەدەستداوە.

هۆکارەکانی کوژران و برینداربوونی ئەو کۆڵبەر و کاسبکارانە لە سنوورەکانی کوردستان جیاوازبوون، لەوانە، “تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران و تورکیا، ڕووداوکانی هاتوچۆ، هەرەسهێنانی بەفر، ڕەقبوونەوە لە سەرما، مین و تەقەمەنی، کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی”.

زۆرترین ژمارەی کۆڵبەر و کاسبکارە کوژراو و بریندارەکان لە پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە، کە 69 کەس بوون و دەکاتە 52%ی کۆی کۆڵبەر و کاسبکارە کوژراو و بریندارەکان، دوای ئەو پارێزگای ورمێ دێت بە 32 کۆڵبەر و کاسبکار، هەروەها پارێزگای کرماشان بە 29 کۆڵبەری کوژراو و بریندار بە پلەی سێیەم دێت.

بەپێی کۆڵبەر نیوز، کە ئامارەکەی بڵاوکردووەتەوە، لە کۆی گشتیی 101 کۆڵبەر کە برینداربوون، 65 کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران برینداربوون، سێ کۆڵبەریش بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی تورکیا.

لەبارەی هۆكارەكانی برینداربوونەوە ئاشكراكراوە، هەشت کۆڵبەر بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی، کۆڵبەرێک بەهۆی تەقینەوەی مین، نۆ کۆڵبەر بەهۆی لێدانی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران و سێ کەس بەهۆی هەورەبروسکەوە برینداربوون، 12 کەسەی دیکەش بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ لەکاتی چوون بۆ کۆڵبەری برینداربوون.

بابەتی پێشتر

بومەلەرزەیەك دهۆك و شەنگالی هەژاند

بابەتی دواتر

وەزیرێكی پێشووتر: ئیسلامی سیاسی لە عێراق شكستیهێناوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

8 نان كرا بە هەزار دینار

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە بەشێك لە نانەواخانەكاندا 8 نان كراوەتەوە بە هەزار دینار. سۆران عەبدولغەفور…
Total
0
Share