سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمان کۆمسیۆن پێشنیاری وادەیەک بۆ سەرۆکایەتیی هەرێم دەکات

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق پێشنیازێکی ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کردووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە رۆژی 5ی 9ی 2024دا.

سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران لە نوسراوێکدا کە رۆژی 28ی ئەم مانگە دەریکردووە و ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی کردووە، ئاماژە بەوەدەکات بەهۆی سکاڵاکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کارەکان راگیران و ئەوەش بووە هۆی دواخستنی رێکارەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی هەرێم.

داواش لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەکات مەڕسومێکی هەرێمی دەربکات بۆ دیاریکردنی وادەیەکی نوێ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و پێشنیاریش دەکات، رۆژی 5ی 9ی 2024 رۆژی دەنگدانی گشتی بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: ڤاكسینی ئەنفلۆنزای وەرزی بەردەستە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەئێستادا ڤاكسینی ئەنفلۆنزای وەرزی لەهەموو مەڵبەندە تەندروستیەکانی پارێزگای سلێمانی بەردەستە. بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە،…
Total
0
Share