پەیامێك لە مەكتەبی سیاسیی یەكێتییەوە

بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزانەوە مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانان دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:

بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی هەموو موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەین، ئومێدەوارین مانگی رەمەزانی پیرۆز، مانگی خێرو خۆشی و قوڵبوونەوەی گیانی لێبوردەیی و ئاشتی كۆمەڵایەتی بێت بۆ گەلەكەمان.

لەیەزدانی مەزن داواكارین، لەم مانگە پیرۆزەدا، هەمووان بەدووربن لە هەركێشە و نەهامەتییەك و بە تەندروستییەكی باشەوە رۆژوو و ئەركە ئاینیەكانیان جێبەجێبكەن، هەروەك هێز و لایەنە سیاسییەكان ئەم مانگە پیرۆزە بكەنە دەرفەت بۆ ئاشتەوایی گشتی و بەرژەوەندییە باڵاكانی میللەتەكەمان بخەنە پێش بەرژەوەندییە تایبەتییەكانیانەوە.

مەكتەبی سیاسی

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەوڵ لەپێناو کوردستان و دۆزە ڕەواکانیدا بێ پاراستنی زمانی ‏دایک، بێئەنجام دەبێت

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى له‌ ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک-دا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، زمانی ئێمە، شوناسی ئێمەیە و دەبێت بیپارێزین و ئەرکی…
Total
0
Share