وەزیری ناوخۆی تورکیا دوایین ئاماری قوربانیانی بولەرزەکەی راگەیاند و ئاشکرایکرد زیاتر لە شەش هەزار هاوڵاتیی بیانی لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە.
سڵێمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، “رێوشوێنە یاساییەکانی مردنی 48 هەزار و 448 کەس لە بومەلەرزەکەی 6ی مانگی رابردوو تەواوکراون کە لە ناویاندا شەش هەزار و 660 هاوڵاتیی بیانی هەبوون کە زۆرینەیان سووری بوون”.
ئاشکراشیکرد، “تا ئێستا تەرمی هەزار و 615 هاوڵاتیی نەناسراونەتەوە و رێکارەکانیان تەواونەکراون”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “433 هەزار و 536 چادر بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکە تەواوکراون”.