برای ئەشرەف غەنی بەیعەتی بە تاڵیبان دا

ئەشرەف غەنی، سەرۆكی پێشووی ئەفغانستان

بزوتنەوەی تاڵیبان ڕایدەگەیەنێت، برای ئەشرەف غەنی سەرۆكی پێشووی ئەفغانستان، كە بەر لە كۆنترۆڵكردنی كابول لە وڵاتەكە هەڵات، بەیعەتی بە بزوتنەوەكە دا.

بزوتنەوەكە لەسەر هەژماری (ئەمارەتی ئیسلامی)، كە پەیجی فەرمیی بزوتنەوەكەیە لەسەر تۆڕی تویتەر و بەو ناوەوە زانیاری بڵاودەكاتەوە، ڕایگەیاند، حشمەت غەنی، برای ئەشرەف غەنی “بەیعەتی بە ئەمارەتی ئەفغانستانی ئیسلامی داوە لەسەر دەستی حاجی خەلیل ڕەحمان حەقانی”، كە ئەندامێكی دیاری تۆڕی حەقانییە.

بزوتنەوەكە چەند دیمەنێكی بەیعەتدانەكەی براكەی غەنی-شی بڵاوكردووەتەوە.

یەكشەممەی ڕابردوو ئەشرەف غەنی، سەرۆكی پێشووی ئەفغانستان، هاوكات لەگەڵ چوونە ناوەوەی چەكدارانی تاڵیبان بۆناو كابول-ی پایتەخت، وڵاتەكەی جێهێشت و ئێستا لە ئیمارات نیشتەجێبووە.

لە وتەیەكیشدا دواتر ئاماژەی بەوەدا كە بۆ دووركەوتنەوە لە خوێنڕشتن وڵاتی جێهێشتووە، لەكاتێكدا زۆرێك لە بەرپرسانی ئەفغانی و وڵاتانی دیكە ڕوبەڕووی ڕەخنەیان كردەوە بەهۆی جێهێشتنی وڵات لە دۆخێكی هەستیاردا، سەرەڕای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵەی باسیان لە بردنی بڕێكی زۆری پارە دەكرد لەكاتی ڕۆیشتنەكەیدا.

س: RT

بابەتی پێشتر

یونسێف: چوار ملیۆن لوبنانی لە بەردەم هەڕەشەی كەمئاویدان

بابەتی دواتر

ئەو کۆچبەرە کوردانەی لە دوورگەیەکی یۆنان گیریانخواردبوو ڕزگارکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share