فڕۆکەی بێفڕۆکەوان چەند بنکەیەکی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانی بۆردومانکرد

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی نەناسراو، چەند جارێک بۆردومانی بنکەی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانی لە خاکی سوریادا کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی ئەو ڕێکخراوە، فڕۆکەکە چەکدارانی نزیک لە ئێرانی لە گوندەوارەکانی دیرەزور بۆردومانکردووە.

لە چێوەی بۆردومانەکاندا، بنکەیەکی چەکدارەکان لە ناوچەی ئەلبوکەمال لە سنووری سوریا – عێراق بۆردومانکراوە.

بۆردومانی ئەمجارەی فڕۆکەی بێفڕۆكەوان جیاوازتر لە جارانی دیکە، کێڵگەیەکی نەوتی چەکدارەکانیشی بۆردومانکردووە.

ئەو ناوچەیە کە فڕۆکەکە بۆردومانیکردووە، پێشتر چەند جارێک فڕۆکەی ئیسرائیلی بۆردومانی چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانی تیادا کردووە.

ئیسرائیل ترسی هەیە ناوچەی ئەلبوکەمال لەنێوان سوریا – عێراق ببێتە دەروازەی پەڕینەوەی ئێران بۆ سوریا و لەوێشەوە بۆ لوبنان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدیاکانی ئێران: ژمارەیەک مووشەک لە ئێرانەوە ئاراستەی ئیسرائیل کران

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، کەمێک لەمەوبەر ژمارەیەک مووشەکی دیکە لەو وڵاتەوە بەرەو ئیسرائیل هەڵدران. لەوبارەیەوە سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، لە…
زیاتر ببینە

شارەزایان: بومەلەرزە لە تورکیا تا یەک ساڵی دیکە بەردەوام دەبێت

پێدەچێت شەپۆلی بوومەلەرزە مەترسیدارەکان لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆتایی پێ نەیەت، زانایانی جیۆلۆجی رایانگەیاند، “رووبەڕووی زریانێکی نوێی بومەلەرزە دەبینەوە”،…
Total
0
Share