ئێران ئەمجارەش لە ڕەوانەكردنی مانگی دەستكرد شكستیهێنا

مووشەكەكە نەیتوانیوە بگاتە خێرایی پێویست

ئەو مووشەكەی ئێران ڕەوانەی بۆشایی ئاسمانی كرد و مانگێكی دەستكردی هەڵگرتبوو، ‏شكستیهێنا لە دانانی بارەكەی لە خولگەی دیاریكراو، دوای ئەوەی سەركەوتوو نەبوو لە ‏گەیشتنە خێرایی پێویست، وەك ئەوەی وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئێران ڕایگەیاند.‏

ئەحمەد حسەینی، وتەبێژی وەزارەتەكە ڕوونیكردەوە، بۆ ئەوەی مووشەكەكە بارەكەی ‏دابنێت، پێویستە خێراییەكەی بگاتە سەرووی 7600 مەتر لە چركەیەكدا، بەوتەی ئەو، ‏مووشەكەكەی ئەوان گەیشتووەتە خێرایی 7.350 مەتر لە چركەیەكدا.‏

حسەینی ڕوونینەكردەوە ئایا مووشەكەكە گەیشتووەتە خولگەكە، بەڵام ئاماژەی بەوەدا كە ‏هەڵدانەكە تاقیكردنەوە بووە بەر لە هەوڵەكانی دیكە بۆ دانانی مانگی دەستكرد لە خولگەدا.‏

ئێران كە خاوەنی یەكێك لە گەورە بەرنامە مووشەكییەكانە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، ‏بەدەست چەندین هەوڵی شكستخواردووی هەڵدانی مانگی دەستكرد لە چەند ساڵی كەمی ‏ڕابردوودا دەناڵێنێت، بەهۆی كێشەی هونەرییەوە.‏

ئێران یەكەم مانگی دەستكردنی خۆی بەناوی “ئومێد” لە ساڵی 2009 هەڵدا، هەروەها ‏مانگی دەستكردی “ڕەسەد” (بەواتای چاودێری) لە ساڵی 2011دا ڕەوانەی خولگە كرد. ‏

لە ساڵی 2012شدا ڕایگەیاند سەركەوتوو بووە لە دانانی سێیەم مانگی دەستكردی ‏دروستكراوی ناوخۆیی “ناڤید” (بەواتای بەڵێن) لە خولگەدا.‏

لە نیسانی 2020یش وتی، سەركەوتوو بووە لە دانانی یەكەم مانگی دەستكردی سەربازی ‏لە خولگەدا، پاش چەند هەوڵێكی هەڵدانی شكستخواردووی یەك لەدوای یەك.‏

پێنجشەممەش ئێران هەڵدانی دوا مووشەكی بۆ بۆشایی ئاسمان كە هەڵگری كەلوپەل بۆ ‏مەبەستی توێژینەوە بوو ڕاگەیاند، بەرلەوەی شكستخواردنی ئەمەیان ڕابگەیەنێت.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستیی ئێران: مۆڵەتی سەرجەم پزیشکان و پەرستاران هەڵوەشێندرایەوە

بریکاری وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایدەگەیەنێت، مۆڵەتی سەرجەم پزیشک و پەرستاران لە سەرتاسەری ئێران هەڵوەشێندرایەوە و پێویستە لە ئامادەباشیی…
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شەپۆلی دووەمی كۆرۆنای تێپەڕاند

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شەپۆلی دووەمی پەتای كۆرۆنای تێپەڕاند پاش كەمبوونەوەی ژمارەكانی توشبوون و مردن…
Total
0
Share