بومەلەرزەیەکی دیکە غازی عەنتابی هەژاند

سەرۆكایەتیی بەڕێوەبردنی كارەسات و دۆخی لە ناكاوی تورکیا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی دیکە غازی عەنتابی هەژاندووە.

سەرۆكایەتیی بەڕێوەبردنی كارەسات و دۆخی لە ناكاوی تورکیا بڵاویکردەوە، “کاتژمێر 3:00 ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک ناوچەی ئیسڵاحییەی لە غازی عەنتاب هەژاندووە”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “بومەلەرزەکە بە گوڕی 4.6 پلە بە پێوەری رێختەر روویداوە.

ئەمڕۆ یەک هەفتە بەسەر بومەلەرزە بەهێزەکەی تورکیا و سوریادا تێدەپەڕێت، کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 30 هەزار کەس و برینداربوونی هەزارانی دیکە.

بەپێی زانیارییەکانی سەرۆكایەتیی بەڕێوەبردنی كارەسات و دۆخی لە ناكاوی تورکیا، تا ئێستا زیاتر لە دوو هەزار بومەلەرزە بە گوڕی جیاواز لە سنوورەکە روویداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: هانی بەغداد دەدەین بە خێرایی بۆ دابینكردنی وزە، واز لە تاران بهێنێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، واشنتن پێداچوونەوە بە تەواوی لێخۆشبوون لە سزاكانی پەیوەست بەو وڵاتانە دەكات كە سەرچاوەی…
زیاتر ببینە

پزیشکیان: ئیسرائیل دەیویست ناڕەزایەتی لەناو خەڵکی ئێراندا دروستبکات بەڵام نەیتوانی

مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران رایدەگەیەنێت، ئیسرائیل دەیویست ناڕەزایەتیی گشتیی خەڵکی ئێران دروستبکات، بەڵام ئامانجەکانی بەدینەهات. مەسعود پزیشکیان…
Total
0
Share