راگەیەندراوێك لە كەشناسیی هەرێمی كوردستانەوە

بەرێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ ئەگەری نمەباران لە ناوچە شاخاویبەكان هەیە و سبەینێ شەممەش كەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە و بە گشتی ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری كەمێك نمەباران لە ناوچە شاخاوییە سنووریەكان، پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ بە نزیكەی (1-2) پلە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەینێ شەممە ئاسمان بە گشتی لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ بە نزیكەی (1-2) پلە.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:-

هەولێر : 22 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 17 پلەی سیلیزی

دهۆك : 21 پلەی سیلیزی

كەركوك : 24 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 18 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 23 پلەی سیلیزی

سۆران : 16 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 24 پلەی سیلیزی

بابەتی پێشتر

كۆچەر جەمال: ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان 46 سانتیمەتر زياديكردووە

بابەتی دواتر

ئەو كەسانەی لە باخەكەی كێلەسپی دەستگیركراون پێشتر گەنجێكیان كوشتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share