وەزارەتی كارەبا: داهات كەمیكردووە و ڕێكار دژی نەدانەوەی قەرز دەگرینەبەر

وەزارەتی كارەبا ڕایدەگەیەنێت، داهاتی کارەبا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە مانگی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە، هەڕەشەی ئەوەشدەكات، ئەگەر هاوبەشەکان قەرزەکانیان نەدەنەوە رێكاری یاسایی دەگرنە بەر.

لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی كارەبای هەرێم ئاماژەی بەوەكردووە، “کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا، کێشە و کەموکورتییەکانی کەرتی کارەبای لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر لەگەڵ بەڕێوەبەرانی کارەبای پارێزگاکە تاوتوێکرد”.

وەزارەتەكە ئاشكرایكردووە، “داهاتی کارەبا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە ماوەی مانگی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە، هەر ئەم داهاتەشە لەگەڵ داهاتەکانی دیکە بۆ موچە و خزمەتگوزارییەکان خەرجدەکرێت.”

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، مانگی حوزەیران 39 هەزار پسووڵەی کارەبا لە هەولێر دراوە بە هاوبەشانی کارەبا، ئەم مانگەش لەپلاندایە لە کۆی 160 هەزار هاوبەش، 150 هەزار پسووڵە چاپ بکرێت.

وەزارەتی كارەبا هۆشداریشیداوە لەوەی، پێویستە هاوبەشانی کارەبا قەرزەکانیان بدەنەوە، بەپێچەوانەوە ڕێکاری یاسایی لە بەرامبەریان دەگیرێتەبەر.

ڕوونیشیكردووەتەوە، 875 هاوبەشی کارەبا لە بواری پیشەسازی، کشتوکاڵی و بازرگانی لە هەولێر هەن و 64 شوێن بەهۆی نەدانی قەرزەکانیان کارەباکەیان بڕدراوە، ئەگەر ئەم هاوبەشانەش لەکاتی دیاریکراودا قەرزەکانیان نەدەنەوە، کارەباکەیان دەبڕێت.

ڕاشیگەیاندووە، لە مانگی حوزەیران، هەزار و 56 سەرپێچی لە پارێزگای هەولێر بڕدراوە و تیمەکانیش ڕاسپێردراون بە شێوەیەکی بەرفراونتر دەست بە هەڵمەتی نەهێشتنی سەرپێچی بکەن.

ئەوەشخراوەتەڕوو، “بۆ نەهێشتنی سەرپێچییەکانی سەر توڕی کارەبا، لەگەڵ پۆلیس و ئاسایش و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە هەماهەنگییەکی تەواو دەکرێت، بەتایبەتی دوای نەهێشتنی سەرپێچی، بە دواداچوون بۆ ئەو شوێنانە دەکرێت کە سەرپێچییەکانیان بڕدراوە و لە ئەگەری دووبارە بوونەوە، ڕێکاری توندی یاسایی لە بەرامبەریان دەگیرێتەبەر”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان: بـ.ـاندێکی چـ.ـەک و تـ.ـەقەمەنی لە شارەدێی تەوێڵە دەستگیرکران

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دەستگیرکردنی باندێکی بازرگانی چـ.ـەک و تـ.ـەقەمەنی رادەگەیەنێت. دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: مەبەستمانە ئەم جەژنە کوردییە هاندەری هەموو لایەکمان بێت، کوردانە بیر بکەینەوە و کوردانە بڕیار بدەین

 قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، هیوادارم و مەبەستمانە جەژنی نەورۆز هاندەری هەموو لایەکمان بێت، کوردانە بیر…
Total
0
Share