ڕاگەیەندراوێك لە هێزەكانی كۆماندۆی كوردستانەوە

ڕاگەیاندنی هێزەكانی كۆماندۆ بڵاویكردووەتەوە، ئاكام عومەر هیچ مەترسییەك لەسەر ژیانی نەماوە و تەندروستی بەرەو باشتربوون دەڕوات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن هێزەكانی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستانەوە بڵاوكراوەتەوە و وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، “ئەمڕۆ كۆمەڵێ دەزگای ڕاگەیاندن بەبێ هەستكردن بە بەرپرسیارێتی و دوور لە ئیتیكی ڕۆژنامەوانی و بەبێ هیچ بەدواداچوونێك هەواڵی شەهیدبوونی فەرماندە ئاكام عومەر فەرماندەی فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستانیان بڵاو كردەوە كە بەهەموولایەكی ڕادەگەیەنین سەرجەم ئەو هەواڵانە دوورن لە ڕاستییەوە”.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “ئاكام عومەر نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە و هیچ مەترسییەك لەسەر ژیانی نەماوە و تەندروستی بەرەو باشتربوون دەڕوات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە یادی کارەساتی 31ـی ئابدا: سێ دەیە لەمەوبەر هەولێری پایتەخت لەلایەن ڕژێمی بەعـ.ـس و بە پشتیوانیی پارتی داگیرکرایەوە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە یادی کارەساتی 31ـی ئابدا پەیامێکی بڵاوکردەوە. لە پەیامەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیدا هاتووە:…
Total
0
Share