سلێمانی.. سەرجەم نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا پڕبوون لە نەخۆش

لە پارێزگای سلێمانی سەرجەم نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا پڕبوون لە نەخۆش، بەڕێوبەری یەكێك لە نەخۆشخانەكان هۆشداری دەدات.

ئەمڕۆ یەكشەممە 4ی تشرینی یەكەم، ئازاد هەورامی، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی شەهید تاهیر عەلی والی بەگ لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “بارودۆخی نەخۆشخانەكە بەجۆرێكە یەك جێگەی بەتاڵمان نییە و هەموو نەخۆشەكان بارودۆخی تەندروستییان خراپە و لەژێر ئامێری هەناسەداندان”.

ئازاد هەورامی وتیشی، “بەداخەوە هۆكارەكەی ئەوەیە كە خەڵك پابەند نین بە ڕێكارەكانی خۆپارێزی، پێمان وتوون تەنها دەمامكێكی زۆر سادە ببەستن شارە ڕزگار دەكەن بەڵام نایبەستن”.

بەڕێوبەری نەخۆشخانەكەی تایبەت بە كۆرۆنا ئەوەشی وت، “بەداخەوە لە سلێمانی من زانیاریم هەیە نەخۆشخانەكانی دیكەش پڕبوون و هەر نەخۆشێك جێگەی نەبێت دەینێرینەوە بۆ ماڵەوە دەتوانن لە ماڵەوە ئامێری هەناسەدانی بۆ دانێن”.

سەبارەت بە چارەسەری ئەو كێشەیە، ئازاد هەورامی ئاشكرایكرد، “ئەوەی من ئاگادارم هەوڵێك هەیە بۆ ئەوەی بینای پێشوازییە كۆنەكەی فریاكەوتنی كۆنی سلێمانی كە لە تەواوبووندایە بكرێت بە شوێنی نەخۆشانی كۆرۆنا”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: له رووداوی هاتوچۆدا ئه‌گه‌ر شۆفێری ماتۆڕسكیل هۆكار بوو سزا ده‌درێت

ئه‌فسه‌رێکی‌ به‌شی داواكان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌یتی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێرانی ماتۆڕسکیلەکان ئاگاداردەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، “له‌كاتی تۆماركردنی رووداوێكی هاتوچۆدا، شۆفێری ماتۆڕسكیله‌كه‌…
زیاتر ببینە

ئاسۆ مامەند: پارتی چۆن ڕووی دێت باسی خیانەت بكات؟
پێشتر ڕیفراندۆمی دەكرد و ئێستاش لە بەغداد شەڕی پۆست دەكات

سەرپەرشتیاری كەركوك – سەڵاحەدینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەموو كەسێك باسی خیانەت بكات نابێت پارتی باسی بكات، چونكە…
Total
0
Share