ئەو كەسانەی لە باخەكەی كێلەسپی دەستگیركراون پێشتر گەنجێكیان كوشتووە

ئەو كەسانەی لە باخەكەی كێلەسپی لە دوو رۆژی رابردوودا لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیركراون تۆمەتبارن بە كوشتنی گەنجێك بەناوی ئارام جەمال شاسوار و ئەمڕۆ هەینی كەسوكاری ئەو گەنجە كوژراوە لەبەردەم دادگای سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا داوایانكرد دەستگیركراوان بە سزای یاسایی خۆیان بگەیەندرێن.

ئاماژەیان بۆ ئەوەش كرد، كوڕەكەیان ساڵێك و سێ مانگ لەمەوبەر لەلایەن 20 چەكداری نێو ئەو باخەوە دراوەتە بەر دەستدرێژی گوللە و گیانیلەدەستدا و كەسێكی دیكەشی لەگەڵدا بووە بە سەختی برینداربووە.

راشیانگەیاند، دوای رووداوەكە هاردی كامێرای مزگەوتەكەیان بردووە و چەند تۆمەتێكی دیكە ماون و لەلایەن كەسانێكەوە داڵدە دەدرێن، بۆیە ئێمە دەستخۆشی لە هێزەكانی ئاسایش دەكەین كە دوو رۆژ لەمەوبەر ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیركرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژی جیهانیی مامۆستایانە
یەکێتیی مامۆستایان: تاکە ڕێگا بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی مامۆستایان داخستنی قوتابخانەکانە

ڕێکخراوی یونسکۆی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی 5ی تشرینی یەکەمی هەموو ساڵێکی وەک ڕۆژی جیهانیی مامۆستایان دیاریکردووە، لە جیهاندا…
زیاتر ببینە

راپۆرتەكەی ئەمریكا و بڕیاری دادگای پاریس
“فشارێكی نێودەوڵەتیی جدی هەیە لەسەر حكومڕانی لە هەرێم”

بە چەند رۆژێكی كەم پاش بڵاوبوونەوەی راپۆرتەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، میدیایەكی جیهانی بڕیارێكی دادگای پاریس تایبەت بە هەناردە…
Total
0
Share