خواردنەوەی زیاتر لە سێ کوپ قاوە لە رۆژێکدا زیان بە گورچیلەت دەگەیەنێت

ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە زیادەڕەویکردن لە خواردنەوەی قاوە زیان بە گورچیلەت دەگەیەنێت لەبری ئەوەی سوودی بۆت هەبێت.

بە پێی ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ، خواردنەوەی زیاتر لە سێ کوپ قاوە لە رۆژێکدا چەندین کاریگەری لاوەکی لەسەر جەستە بەجێدەهێڵێت بە تایبەت گورچیلەکان.

لە توێژینەوەکەدا کە هەزار و 180 کەس کە تەمەنیان لە نێوان 18 – 45 ساڵاندایە و ماوەی 16 ساڵی خایاندووە، دەرکەوتووە ئەو کەسانەی رۆژانە زیاتر لە سێ کوپ قاوەیان خواردووەتەوە دووچاری زیاد میزکردن و نەخۆشی بەرزەفشاری خوێن و لاوازبوونی گورچیلەکانیان بوون.

یەکێک لە توێژەرانی توێژینەوەکە دەڵێت، “ماددەی کافایینی ناو قاوە بۆی هەیە گورچیلە لەکاربخات”.

 

بابەتی پێشتر

ئەو هونەرمەندەی لەسەر پاڵپشتیی چالاكوانانی بادینان دەستگیركرابوو ئازادكرا

بابەتی دواتر

فێستیڤاڵی زانستی و تەکنەلۆجی زانکۆی پۆلیتەکنیک دواخرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share