CIA زانیاریی نوێ لەبارەی سەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا دەخاتەڕوو

بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا ئاشکرایکرد تائێستا نەیانتوانیوە بگەنە ئەنجامی دڵنیاکەرەوە سەبارەت بەسەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و چین ڕوون و ڕاشکاو نەبووە لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە و هاوکاریی تەواوی نەکردوون.

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا داوای لە ئاژانسی هەواڵگریی ئەمریکا (CIA) کرد، ڕۆڵی گەورەیان هەبێت لە ئاشکراکردنی سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە جیهانی سەرقاڵکردووە، بەڵام تائێستاش ئەو پرسە بە نادیاری ماوەتەوە.

ویلیام بیرنز بەڕێوەبەری ئاژانسی CIAی ئەمریکی ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەی نەیانتوانیوە بگەنە ئەنجامی کۆتایی سەبارەت بەسەرەتای سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

وتیشی، تائێستا ناتوانن بەدڵنیایی بڵێن کە ڤایرۆسەکە لە تاقیگەکانەوە بەهەڵە دزەیانکردووە یان بەشێوەیەیکی سروشتی لەڕێگەی ئاژەڵی توشبووەوە بۆ مرۆڤ گواستراوەتەوە، جەختیشیکردەوە کە ئاژانسەکەیان بەجددی کار بۆ گەیشتن بە ڕاستییەکان دەکات.

باسی لەوەشکردووە، ئەوە تەنها بابەتێکی زانستی و ئەکادیمی نییە، بەڵکو کاریگەریی لەسەر ملیۆنان خەڵک لەجیهاندا هەبووە و ڕوونبوونەوەی ئەو ڕاستییە بۆ داهاتوو گرنگە.

بەڕێوەبەری ئاژانسی CIA دەڵێت، زانینی بنەڕەتی بڵاوبوونەوە و سەرهەڵدانی کۆرۆنا تەنها بۆ ئەمریکا گرنگ نییە بۆ هەموو جیهان بابەتێکی جێگە بایەخە، بەڵام حکومەتی چین تائێستا ڕوون و ڕاشکاو نەبووە و بەتەواوی هاوکاریی لێکۆڵینەوەکانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیی نەکردووە.

بابەتی پێشتر

دوای هەواڵی سێخوڕیکردنی ئیسرائیل بەسەرییەوە ماکرۆن ژمارە تەلەفۆنەکەی گۆڕی

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. گیانلەدەستدانی گەنجێک لە خۆپیشاندانەکانی ئێران.. "بەتەقەی هێزە ئەمنییەکان بووە"

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دڵی پیاوان لە مەترسیدایە

توێژینەوەیەكی نوێی كەنەدی پەیوەندییەكی بەهێز لەنێوان فشاری كار و زیادبوونی مەترسیی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ ئاشكرادەكات. توێژینەوەكە كە…
Total
0
Share