ئەو هونەرمەندەی لەسەر پاڵپشتیی چالاكوانانی بادینان دەستگیركرابوو ئازادكرا

ئەو هونەرمەندەی لەسەر پارچە میوزیكێكی پاڵپشتی لە زیندانیانی بادینان دەستگیركرابوو، دوای تەواوكردنی ماوەی سزاكەی ئازادكرا.

دوای تێپەڕبوونی شەش مانگ و تەواوکردنی ماوەی سزاكەی، بڵند نەبی ئامێدی ئازادکرا کە لەسەر پارچە موزیکێک بۆ زیندانیانی بادینان لەلایەن دادگای دهۆكەوە سزای زیندانی بەسەردادرا.

ڤیدیۆی پارچە میوزیكەكەی ئەو هونەرمەندە كە بەهۆیەوە سزادرا ماوەكەی 30 چركەیە.

پێشتر ئەیهان سەعید، چاودێری مافی مرۆڤ ئاشكرایكرد، لە رێککەوتی 1ی ئابەوە ھونەرمەند بڵند نەبی ئامێدی لەلایەن ئاسایشی دهۆكەوە رفێندرا و دوای ھەفتەیەک بە مەرجی بێدەنگبوونی ئازادكرا.

وتیشی، ئەو هونەرمەندە لەسەر “ئەو زوڵمەی بەرامبەری کرا” بێدەنگ نەبوو، بۆیە دەزگا ئەمنییەکان لە 9ی ئاب دووبارە بە شێوازێکی ناشارستانی رفاندیان و بەرەو ئاسایشی گشتیی هەولێر بردیان.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی سلێمانی چەند رێنماییەك بە شۆفێران دەدات

بابەتی دواتر

خواردنەوەی زیاتر لە سێ کوپ قاوە لە رۆژێکدا زیان بە گورچیلەت دەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share