یەکەم حاڵەتی مردن بە بەکتریایەکی نەناسراو لە تورکیا تۆمارکرا

ئەمینداری گشتیی یەکێتیی پزیشکانی تورکیا رایگەیاند، منداڵێکی تەمەن سێ ساڵان بەهۆی توشبوونی بە بەکتریایەکی نەناسراو گیانیلەدەستداوە، بەڵام تا ئێستا نازانین بەکتریاکە لە وڵاتەکەدا بڵاوبووەتەوە یان نا.

بڵاوبوونەوەی هەواڵی مردنی منداڵێکی تەمەن سێ ساڵان لە شاری ئەنقەرەی تورکیا کاردانەوەی توندی بەدوای خۆیدا هێناوە، ئەمەش پاش ئەوەی پزیشکەکەی دەرمانی بەکتریای strep A ی پێدابوو، بەڵام لەدوای مردنی راپۆرتی پزیشکی دادی ئاشکرایکرد، بەهۆی بەکتریایەکی نەناسراو گیانیلەدەستداوە.

منداڵەکە ناوی ئاراس سونماز بووە، دوو هەفتە لەمەوبەر لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەنقەرە گیانیلەدەستداوە، لە راپۆرتی پزیشکی دادییەکەیدا نووسراوە، هۆکاری مردنەکەی ئاساییە و بەهۆی بەکتریایەکی نەناسراوەوە بووە، لەهەمان کاتیشدا باوکی منداڵەکە ئاشکرایکرد منداڵەکەی بەهۆی توشبوونی بە بەکتریایەک گیانیلەدەستداوە.

لای خۆیەوە بەرپرسێکی تەندروستیی تورکی رایگەیاند، “بەکتریای STREP A کە ماوەی چەند ساڵێکە نەماوە، لەم ماوەی دووایدا لە چەند وڵاتێک دەرکەوتووەتەوە وەک بەریتانیا”.

هاوکات فیدات بۆلوت، ئەمینداری گشتیی یەکێتیی پزیشکانی تورکیا وتی، “تائێستا نازانین ئەو بەکتریایە لە وڵاتەکەدا بڵاوبووەتەوە یان نا، وەزارەتی تەندروستیش هیچ رێوشوێنێکی لەوبارەیەوە نەگرتووەتە بەر”.

بەکتریای STREP A ، تووشی پێست و قورگ دەبێت، ئازاری زۆری قورگ و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای لەش دروست دەکات و بەشێک لە نیشانەکانی لە نیشانەی پەتا وەرزییەکان دەچێت، ماوەی چەند ساڵێکە هیچ حاڵەتێکی ئەوتۆی تووشبوون پێی لە جیهاندا تۆمارنەکراوە.

 

بابەتی پێشتر

زیاتر لە 12 ملیۆن هاوڵاتیی عێراقی لە ژێر هێڵی هەژارییەوەن

بابەتی دواتر

وردەکاریی رێکەوتنی نێوان فەرەنسا و عێراق ئاشکرادەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەرزییەك چەندین هاوڵاتی كوێردەكات

لەدەستدانی بینایی بەهۆی دەرزیلێدانەوە سەریهەڵدایەوە، چەند هاوڵاتییەك بیناییان لەدەستداوە و كاردانەوەی توندی لێكەوتووەتەوە. بەپێی زانیارییەكان، ژمارەیەك نەخۆش لە…
Total
0
Share