وەزارەتی تەندروستی هۆشداری لە شەپۆلی سێیەم و بڵاوبوونەوەی دەلتا کۆرۆنا دەدات

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەداتە هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان  لەبارەی شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنا و جۆری نوێی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و داوای خۆپارێزیی زیاتر دەکات.

لەلێدوانێکیدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا سەبارەت بەو هۆشدارییە دکتۆر ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان وتی، “مەترسییەکان لە شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنادا زیاتر دەبن هەروەها ئێمە مەترسیی بڵاوبوونەوەی زنجیرەی دەلتا-شمان هەیە لە هەرێمی کوردستان”.

لە ڕاگەیەندراوێیکی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، ڕێژەی توشبووانی کۆرۆنا و ئەوانەی لە نەخۆشخانەکان دەمێننەوە زۆر زیادیکردووە، بەجۆرێک دووهێندەی هەفتەکانی پێشووە.

راگەیەندراوەکە دەڵێت، وەزارەتی تەندروستی ئامادەکاریی زیاتر بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی هەر هەڵکشانێکی نوێ دەکات.

ڕاشیگەیاندووە، کە شوێنە گشتیەکان پێویستە پابەندی مەرجە تەندروستیەکان بن.

وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاوڵاتییان دەکات مەترسییەکان بەهەند وەربگرن و ڕێکاری خۆپارێزی بگرنەبەر بە بەکارهێنانی ماسک و لێکدووریی کۆمەڵایەتی و دروستنەکردنی قەرەباڵغی.

 

.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: ئەو پزیشکەی نەشتەرگەریی جوانکارییەکەی کردبوو مۆڵەتی کارکردنی نەبوو

وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، ئەو پزیشکەی لە سلێمانی نەشتەرگەریی جوانکاریی بۆ ژنێک کرد کە بووەهۆی گیانلەدەستدانی، هیچ مۆڵەتێکی فەرمیی…
Total
0
Share