فێستیڤاڵی زانستی و تەکنەلۆجی زانکۆی پۆلیتەکنیک دواخرا

هەرچەندە بڕیار بوو ئەمڕۆ فێستیڤاڵی زانستی و تەکنەلۆجی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەڕێوەبچێت، بەهۆی راگەیاندنی پشووەوە دواخرا.

سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بڵاویکردەوە، ” لەسەر راسپاردەی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی پێماندراوە بڕیاردرا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە پشووی فەرمی دەبێت بۆ پاراستنی گیانی خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانمان”.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “ئەنجامدانی فێستیڤاڵی زانستی و تەکنەلۆجی زانکۆمان دوادەخرێت بۆ رۆژی یەکشەممە 12ی ئازار لە کاتژمێر 10:00ی بەیانی لە کەمپی کۆلێجە تەکنیکیەکانی چوارچرا بەڕێوەدەچێت”.

بابەتی پێشتر

خواردنەوەی زیاتر لە سێ کوپ قاوە لە رۆژێکدا زیان بە گورچیلەت دەگەیەنێت

بابەتی دواتر

خانوو بەسەر دایک و منداڵێکدا رووخا و گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share