لە سیستمی ئەلیكترۆنیدا خانەنشینێك بە كەمتر لە 30 چركە مووچەكەی وەرگرتووە

شۆخان عومەر بەڕێوەبەری بانكی مەڵكەندی لە سلێمانی دەڵێت، لە سیستمی ئەلیكترۆنیی دابەشكردنی مووچەدا، خانەنشین دەتوانێت لە ماوەی 43 چركەدا مووچەكەی وەربگرێت.

دوای ئەوەی بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، سیستمی بە ئەلیكترۆنیكردنی مووچە خرایەكار، پرۆسەكە لە سلێمانی دەستیپێكرد و لە یەكەم هەنگاودا خانەنشینان بەو سیستمە نوێیە مووچەكانیان وەردەگرن، لە كاتێكدا پێشتر مانگانە چەندین كاتژمێر لە بەردەمی بانكەكاندا دەمانەوە بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان.

پاڤێڵ عەبدولڕەحەمان پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا كە ئامادەی پرۆسەی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان بوو لە بانكی مەڵكەندی، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە یەكێك لە خانەنشینەكان لە ماوەی كەمتر لە 30 چركەدا مووچەكەی بە شێوەی ئەلیكترۆنی وەرگرتووە.

شۆخان عومەر بەڕێوەبەری بانكی مەڵكەندی لە سلێمانی وتی، “50 هەزار خانەنشین لە بانكی مەڵكەندی مووچە وەردەگرن و مووچەی زۆرینەی خانەنشینانی شارستانی كراوە بە سیستمی ئەلیكترۆنی، هەوڵدەدەین لە داهاتوودا مووچەی خانەنشینانی سەربازییش بكەین بە ئەلیكترۆنی”.

یەكێك لە خانەنشینەكان كە قسەی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا كرد، لەبارەی سانایی وەرگرتنی مووچە بە سیستمی ئەلیكترۆنی رایگەیاند، “زۆر بە ئاسانی لە رێگەی كارتەكەمەوە مووچەكەم وەرگرت و پرۆسەكە زۆر سەركەوتووانە بەڕێوەدەبرێت”.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە بەدیعە دارتاش كرد

بابەتی دواتر

دوو تۆمەتباری دراوی ساختە دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تیمی ئێستا ڕێگریلێكرا.. ڕێگەنەدرا میدیاكان خۆپیشاندانی كەسوكاری چالاكوانانی بادینان بگوازنەوە

لەلایەن بازگەیەكی ئاسایشەوە ڕێگەنەدرا تیمی تۆڕی میدیایی ئێستا بگاتە شیلادزێ بەمەبەستی ڕووماڵكردنی خۆپیشاندانی كەسوكاری چالاكوانانی بادینان. بڕیاربوو كاتژمێر…
Total
0
Share