پەیامێك لە دەستەی گشتيی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمەوە

دەستەی گشتیی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، بەبۆنەی سەركەوتنی هەڵبژاردن و بەشداریی كاریگەری دانیشتووان و كوردانی ناوچە كوردستانییەكان و بەدەستهێنانی ڕێژەیەكی باشی دەنگ و كورسی لە ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق پیرۆزبایی لە هاوڵاتییان دەكات و رایدەگەیەنێت، “ئەم ئەنجامانە كوردستانیی بوونی ناوچەكان جارێكی تر كرد بە راستی و هیچ دەرفەتێكی لە بەردەم ئەو جۆرە بیركردنەوە و عەقڵە شۆڤێنییانە نەهێشتەوە كە هەمیشە بەپلان و ئەجنێدای جیاوازەوە لە هەوڵی تێكدانی ناسنامەی كوردستانیی بوونی ئەو ناوچانەدابوون”.

دەقی پەیامەكە…

راگەیەنراوێك لە دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ..

بەبۆنەی سەركەوتنی هەڵبژاردن و بەشداریی كاریگەری دانیشتوان و كوردانی ناوچە كوردستانییەكان و بەدەستهێنانی ڕێژەیەكی باشی دەنگ و كورسی لە ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق، پیرۆزبایی گەرمتان لێ دەكەین، ئەم ئەنجامانە كوردستانیی بوونی ناوچەكانی جارێكی تر كرد بە ڕاستی و هیچ دەرفەتێكی لە بەردەم ئەو جۆرە بیركردنەوە و عەقڵە شۆڤێنییانە نەهێشتەوە كە هەمیشە بەپلان و ئەجندای جیاوازەوە لە هەوڵی تێكدانی ناسنامەی كوردستانیی بوونی ئەو ناوچانەدابوون، ئێمە لە دوای دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردن بە ئومێدێكی زۆرەوە چاوەڕوانی داهاتووی باشترین بۆ ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەكەین و هیوادارین سەركردایەتی سیاسی كوردستانیش بە دیدی هاوبەش و كاری پێكەوەیی خەبات بكەن لە پێناو پێكهێنانی حكومەتی خۆ جێیی لە تەوای ناوچەكان و بەیەكگرتوویی و خیتابێكی كوردستانی، هەروەها هەنگاوەكانی داهاتوویان بینا بكەن، هیواخوازین ئەم ئەنجامانە كۆتایی بە تەعریبی نوێ و داگیركاری ناڕەوا بهێنێت و جارێكی تر پیرۆزبایی گەرمتان لێدەكەین و ناسنامەی كوردستانیی بوونی خۆتان لە وەهمی داگیركەرانەوە گۆڕی بۆ ڕاستی مێژوویی و نەخشەی كوردستانتان بە ئامانەتەوە بردەوە چیای حەمرین.

دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم

بابەتی پێشتر

زیاد جەبار: كەركوكییەكان بە دەنگەكانیان سەلماندیان كەركوك كوردستانییە

بابەتی دواتر

سبەی نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی دابەشدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مامۆستایانی ناڕازی: بایكۆت ناشكێنین

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی رایدەگەیەنێت، بایكۆت ناشكێنن و دەرگای خوێندنگاكان ناكەنەوە. ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد،…
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share