دوای 18 ساڵ چاوەڕوانی بیابانەکەی ناو دڵی پایتەخت خزمەتگوزاری بۆ دەچێت

دوای 18  ساڵ چاوەڕوانی زەوییەکانی 8ی حەسارۆک لە هەولێر، کە پێشتر وەک بیابانێک وابوو لەناو هەولێری پایتەختدا فەرمانگەی خزمەتگوزارییەکەی دەستبەکار دەبێت.

وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار ئەمڕۆ 27ی ئایار ڕایگەیاند، ” لەژێر ڕۆشنایی بڕیار و ڕاسپاردەکانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی زەوییەکانی کەرتی 8ی حەسارۆک لە شاری هەولێر، لە ڕێورەسمێکدا فەرمانگەی خزمەتگوزرای 8ی حەسارۆک کرایەوە”.

بە پێی زانیارییەکانی وەزارەتی شارەوانی مەبەست لە کردنەوەی فەرمانگەی خزمەتگوزرای 8ی حەسارۆک، کە پێکهاتووە لە سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی (شارەوانی، کارەبا، ئاو و ئاوەڕۆ) و دەکەوێتە سنووری زەوییەکانی ئەو کەرتە، ئەنجامدانی کارئاسانییە بۆ ڕاییکردنی کاروباری هاوڵاتییان و جێبەجێکردنی داواکارییەکان و لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا دەست دەکرێت بە وەرگرتنی داواکاری و مامەڵەی خاوەن زەوییەکانی کەرتی 8ی حەسارۆک.

ماوەی 18 ساڵی ڕابردوودا 16 هەزار خاوەن زەوی لە 8ی حەسارۆک چاوەڕوانی وەڵامی حکومەت بوون، بۆ دەستپێکردنی هێنانی خزمەتگوزاری، خاوەن زەوییەکانی 8ی حەسارۆک ئامادەبوون هەر کەسێکیان هەزار دۆلار بدەن، تا خزمەتگوزاری لە کەرتەکە دەستپێبکات.

بابەتی پێشتر

ئایا دەستگیركردنی سەركردەكەی حەشدی شەعبی وەڵامی پرسیاری "كێ كوشتمی؟"یە؟

بابەتی دواتر

بایرن میونشن دووەم بۆندی هاوینەی 2021ی واژووکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان دادەنیشێت

بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان دابنیشێت، بەگوێرەی كارنامەی دانیشتنەكەش بڕیارە خوێندنەوە بۆ چەند پرۆژەیاسایەك بكرێت. لە ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی…
Total
0
Share