تیمی ئێستا ڕێگریلێكرا.. ڕێگەنەدرا میدیاكان خۆپیشاندانی كەسوكاری چالاكوانانی بادینان بگوازنەوە

مایكی تۆڕی میدیایی ئێستا

لەلایەن بازگەیەكی ئاسایشەوە ڕێگەنەدرا تیمی تۆڕی میدیایی ئێستا بگاتە شیلادزێ بەمەبەستی ڕووماڵكردنی خۆپیشاندانی كەسوكاری چالاكوانانی بادینان.

بڕیاربوو كاتژمێر 2ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ كەسوكاری چالاكوانانی بادینان خۆپیشاندانێكی ناڕەزایەتی لە شیلادزێ ئەنجامبدەن.

دڵشاد هیمۆ، پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە دهۆك پێیڕاگەیاندین، “لە دهۆكەوە بە نیازی گەیشتنە شیلادزێ بەڕێكەوتین، بەڵام لەلایەن بازگەی هێزەكانی ئاسایش لە ئامێدی ڕێگریمان لێكرا و پێیانوتین كە چوونی میدیاكاران بۆ شیلادزێ قەدەغەیە”.

وتیشی، لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا هەر لەلایەن بازگەكەوە ڕێگری لە چەند تیمێكی دیكەی میدیاكان كراوە.

چالاكوانانی بادینان زیاتر لە ساڵێك و چوار مانگە دەستگیركراون، ئەوان كە ڕێكخەری خۆپیشاندان و سەرپەرشتیی ناڕەزایەتییەكانی سنوورەكەیان دەكرد، تۆمەتی هەوڵدان بۆ تێكدانی ئاسایشیان ڕووبەڕووكراوەتەوە و تائێستا ژمارەیەكیان سزادراون، هەندێكی دیكەشیان تائێستا بەبێ یەكلاكردنەوەی دۆسیەكانیان لە زیندانەكاندا هێڵدراونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. دەست بەسەر 42 تۆن ئارددا گیرا كە ویستراوە بەناوی مۆزەوە بنێردرێتە ‏دەرەوە

قائیمقامییەتی سلێمانی دەستیبەسەر 42 تۆن ئارددا گرتووە، کە بەناوی باری مۆزەوە ‏ویستراوە بنێردرێتە دەرەوە.‏ لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی سلێمانی…
Total
0
Share