دوو تۆمەتباری دراوی ساختە دەستگیرکران

ئاسایشی گەرمیان دوو تۆمەتباری دەستگیرکرد کە دراوی ساختەیان ساغکردووەتەوە و دراوەکانیان لە دەرەوەی هەرێمەوە هێناوە.

لە راگەیەندراوێکدا ئاسایشی گەرمیان رایگەیاند، “هێزەکانمان لە ئاسایشی دەربەندیخان سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان زانیارییان لەسەر چەند کەسێک کۆکردەوە کە پارەی ساختە لە دەرەوەی هەرێم دێنن و لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان ساغیدەکەنەوە”.

ئاماژە بەوە کراوە، هەردوو تۆمەتبار (ش.ک.ح.) و (ا.ع.ک) ئێستا دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیلەوە فڕۆکەخانەی حەلەب سەرجەم کارەکانی راگرت

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ئیسرائیل بۆردومانی فڕۆکەخانەی حەلەبی کرد، بەهۆی بۆردومانەکەوە فڕۆکەخانەکە سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی راگرتووە. بەپێی ئاژانسی سانای سوری،…
Total
0
Share