لە سنووری كەركوك منداڵێك خنكا

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە كەركوك گواستییەوە، كەمێك پێش ئێستا لە سنووری ناحیەی پردێی باكووری كەركوك، منداڵێكی تەمەن حەوت ساڵان كەوتووەتە حەوزێكی مەلەوانییەوە و خنكاوە.

راشیگەیاند، تیمەكانی مەلەوانی سەر بە پۆلیسی رووبارەوانی تەرمەكەیان دەرهێنایەوە و رادەستی كەسوكارەكەیان كردەوە.

وتیشی، “منداڵەكە خەڵكی پارێزگای كەربەلابووە و تەمەنی حەوت ساڵ بووە و بەر لە مانگێكیش باوكی بە كارەبا گیانیلەدەستدابوو”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرزنجە.. کەسێک دەستگیرکرا زیاتر لە 100 داری بڕیوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند, لە بەرزنجە هاونیشتمانییەک بەهۆی داربڕینەوە دەستگیرکرا. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی…
Total
0
Share