بەڕێوەبەری بنکەی جیهانیی بۆ توێژینەوە گەشەپێدەرەکان رایگەیاند، هەژاری بە رێژەی %3 بەرزبووەتەوە و زیاتر لە 12 ملیۆن هاوڵاتیی لەژێر هێڵی هەژارییەوەن.
سادق روکابی بەڕێوەبەری بنکەی جیهانیی بۆ توێژینەوە گەشەپێدەرەکان رایگەیاند، “رێژەی هەژاری لەساڵی 2018 بۆ 2022 لە عێراق بە رێژەیی %2 بۆ %3 بەرزبووەتەوە و هەریەکە لە بەسرە و میسان و ناسرییە لە باشوور و موسڵ لە باکوور هەژارترین شارەکانی وڵاتەکەن”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “زیاتر لە 12 ملیۆن هاوڵاتیی داهاتی مانگێکیان ناگاتە 200 هەزار دیناری عێراقیی، زیاتر لە چارەکێکی هاوڵاتییانی عێراق لە ژێر هێڵی هەژارییەوەن کە ژمارەی راستەقینەیان 12 ملیۆن و 600 هەزار هاوڵاتییە”.