سەرۆك كۆماری عێراق گەیشتە قەزای حەمدانیە

كەمێك پێش ئێستا د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق گەیشتە قەزای حەمدانیە و بڕیارە كەسوكاری قوربانییانی رووداوەكەی حەمدانیە بەسەربكاتەوە و هاوخەمی خۆی بگەیەنێتە كەسوكاری قوربانییانی ئەو رووداوە.

لە وتەیەكیشیدا سەرۆك كۆماری عێراق رایگەیاند، ئامادەی هەموو هاوكارییەكین بۆ بریندارانی ئەو كارەساتە و هاوخەمی خۆمان بۆ كەسوكاری قوربانییانی ئەو رووداوە دووپاتدەكەینەوە.

بڕیارە سەرۆك كۆمار لە سەردانەكەیدا لە نزیكەوە چاودێریی لێكۆڵینەوەكان سەبارەت بە رووداوی ئاگركەوتنەوەكە بكات كە بەهۆیەوە زیاتر لە 100 كەس گیانیان لەدەستدا و 150 كەسی دیكەش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە بەغداد كۆبووەوە

بە ئامادەبوونی سەرۆكی یەكێتی، هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە بەغداد كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا و تیایدا گفتوگۆكرا لەبارەی ئەو یاسایانەی بڕیارە…
Total
0
Share